وەزیری پلاندانی عێراق: سەرژمێریی كاریگەریی دەبێت لە باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، سەرژمێریی دانیشتووان كاریگەریی دەبێت لە باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان.
محەممەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سەرژمێریی دانیشتووان گرنگییەكی زۆری هەیە، چونكە كاریگەریی دەبێت لە دەستەبەركردنی دادپەروەریی كۆمەڵایەتی و ئابووریی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە هەموو بوارەكاندا.
ئاماژەی بەوەش كرد، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان تاوەكوو درەنگانی شەوی سبەینێ پێنجشەممە، بەردەوام دەبێت و داوای لە هاووڵاتییان كرد لەگەڵ بژمێرەكان هاوكاربن و زانیاریی دروستیان پێ بدەن.
ئەمە لە كاتێكدایە، كاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group