نەخۆشی ڤایرۆسی جگەر چیەو نیشانەكانی چین؟

27/07/2024 هەمەڕەنگ

ئەم نەخۆشیە بۆیە بەمەترسیدار دادەنرێت، چونكە ئەگەر چارەسەر نەكرێت دەتوانێت ببێتە هۆی هەوكردنی درێژخایەن یاخود مرۆڤ توشی مەترسی گیان لەدەستدان بكات بەهۆی شیبونەوەی جگەر یان توشبونی بەشێرپەنجەی جگەر.
نیشانەكانی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر:
۱- نیشانەكانی هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر هەندێك كات دیاریكراو نیە، بەڵام هەندێك نیشانەی سەرەكی هەیە كەبریتین لە:
۲- بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش و ئارەق كردنەوە.
۳-  بێ‌ هێزی و كەمبونەوەی توانای خواردن.
٤- دڵ تێكەڵهاتن و رشانەوە.
٥-  ئازار لەبەشی سەروەی لای ڕاستی سك.
٦- ئازاری ئێسك و ماسولكە.
۷- ڕەنگی میز دەگۆرێت بۆ رەنگی تۆخ.
ڕێگاكانی گواستنەوەی ڤایرۆسی جگەر:-
*  گواستنەوەی لەدایكەوە بۆ كۆرپەلە لەكاتی لەدایكبون یان لەماوەی دووگیانیدا.
* پەیوەندی نزیك لەگەڵ كەسی توشبو بەم ڤایرۆسە، چونكە ڤایرۆسەكە توانای گواستنەوەی هەیە.
* بەكارهێنانی دوبارەی‌ دەرزی و ئامێرە پزیشكیە پیسبوەكان بەم ڤایرۆسە بەتایبەتی دەرزی.
* توشبون بەئایدزو لاوازبونی سیستمی بەرگری لەش.
بەهۆی داهێنانەكانی بواری پزیشكی لەئێستادا كوتان دژی ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر هەیەو بەهۆی وەرگرتنی ڤاكسینەوە دەتوانرێت تاڕێژەی %95 رێگە لەم نەخۆشیە بگیرێت، بۆیە پێویستە ئەو كەسانەی مەترسی توشبونیان لێدەكرێت ڤاكسین وەربگرن بەتایبەتی ئەوانەی لەناوەندە تەندروستیەكان كاردەكەن.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group