وەزارەتی ناوخۆی عێراق: كاری دیلیڤەری بۆ كوشتن و گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بەكار دەهێنرێت

25/07/2024 عێراق

نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق كاری دیلیڤەر لەنێو شارەكاندا ڕێك دەخات و دەڵێت، لە ماوەی ڕابردوودا، پیشەكە بۆ تاوانی كوشتن و بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكان بەكار هێنراوە.
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەزارەتەكە لیژنەیەكی باڵای بە مەبەستی ڕێكخستنی كاری گواستنەوەی ژەمی خێرا 'دیلیڤەری' لەنێو شارەكاندا پێك هێناوە و ئەو ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسكیلانە دەگرێتەوە كە ڕۆژانە كارەكە دەكەن.
لەبارەی هۆی پێكهێنانی لیژنەكەوە میقداد میری باسی لەوە كرد، وەزارەتەكە زانیاریی دەستكەوتوە، هەندێك كەس لە ماوەی ڕابردوودا ئەو پیشەیەیان بۆ هەندێك تاوانی كوشتن و دزی و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر بەكارهێناوە، بۆیە بڕیاریان داوە كارەكە ڕێك بخەنەوە، بە شێوەیەك دەستی 'باندە تاوانكارەكان'یان پێ نەگات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group