كوتلەی عەرەبی كەركوك: گەورەترین كوتلەین و پۆستی پارێزگار بۆ ئێمەیە

22/07/2024

نەوا-
كوتلەی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایانگەیاندوە كە پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ ئەوان دەبێت.
لە راگەیەنراوێكدا كوتلەی عەرەبی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بڵاویانكردۆتەوە، ئەوان وەك كوتلەی عەرەبی كە لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگادا براوەبون و لە 6 ئەندام پێكدێن پۆستی پارێزگاری كەركوك بەدەستدەهێنن.
لە راگەیەنراوەكەدا كە ئاژانسی (الیوم الاخباریە) بڵاویكردۆتەوە كوتلەی عەرەبی كەركوك وتوشیانە، وەك نوێنەری شەرعی پارێزگای كەركوك ئامادەن دانوستان لەگەڵ پێكهاتەكانی تردا بكەن، چونكە كوتلەی عەرەبی گەورەترین كوتلەیە كە پێشتر راگەیەنراوە، هەروەها پۆستی پارێزگاری لەلا بوەو شاری كەركوك ئارام و سەقامگیر بوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاوەدانكراوەتەوە هەربۆیە سورن لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری كەركوك.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group