شارەكان زیاتر لە 70%ی دەردانی گازی ژەهراوی پێكدەهێنن

31/10/2023

نەوا-
ئەمڕۆ نزیكەی 55%ی دانیشتوانی جیهان لە ناوچە شارییەكان دەژین و پێشبینی دەكرێت ئەم رێژەیە تا ساڵی 2050 بۆ نزیكەی 70% بەرزبێتەوە، شارەكان ناوەندی چالاكی ئابورین و زیاتر لە 70%ی دەردانی گازی ژەهراوی جیهان پێكدەهێنن، لەگەڵ بەردەوامی گەشەسەندنی شارەكان ئەم ژمارانە بەردەوام بەرزدەبنەوە.
با ڕۆژی شارەكانی جیهان دەرفەتێك بێت بۆ بیركردنەوە لەو جۆرە ئایندەیەی كە ئێمە دەمانەوێت بۆ شارەكانمان. تەنها خەیاڵكردنی داهاتوویەكی باشتر نییە، بەڵكو درككردنە بەوەی كە دروستكردنی ناوەندی شارستانی سەوزتر و دادپەروەرتر و بەردەوام و گونجاوتر بۆ ژیان دەكرێت.


لە ڕۆژی جیهانی شارەكان هۆشداریی ئابوری كۆمەڵایەتی نەتەوە یەكگرتوەكان وەبیردێنینەوە كە نزیكەی سێ شار لە هەر پێنج شار لە جیهاندا مەترسی كارەساتی سروشتییان لەسەرە،  كاركردن بۆ پەرەپێدانی چارەسەری بەردەوام و بنیاتنانی توانای شارەكان بۆ گونجاندن و بەرگەگرتنی هەڕەشهكانی سەر كەشوهەوا وەك خاڵێكی سەرەكی هاتنە ژوورەوە دەمێنێتەوە بۆ شارەكان بۆ چاكبوونەوە و بەدەستهێنانی بەردەوامیی خۆیان.

ساڵانە شارەكان 288 ملیۆن تۆن پاشماوەی پلاستیكی بەرهەم دەهێنن، بەڵام تەنها 9%ی پاشماوەی پلاستیكی دووبارە بەكاردەهێنرێتەوە. 
 ڕۆژی شارەكانی جیهان بیرمان دەخاتەوە كە هەوڵەكانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی پلاستیك لە شارەكان و هەموو شوێنێكدا زیاتر بكەین.

ڕۆژی جیهانی شارەكان ساڵانە لە ٣١ی تشرینی یەكەم بەڕێوەدەچێت.

راپۆرتی/ رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group