نەوا
فەرماندەی هێزەكانی ناوەندی ئەمریكا (CENTCOM)، خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سەر بەهێزەكانی ئەمریكای لەلایەن ئێران كە لەسەر گەرووی هورمز فڕیوە، پشتڕاستكردەوە.
بەپێی ئەو راگەیاندنەی لەلایەن (CENTCOM) بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە كە "بەیانی رۆژی پێنج شەممە فڕۆكەیەكی جۆری MQ-4C Triton لەكاتی فڕینی لەسەر گەرووی هورمز لە كایەی ئاسمانی نێودەوڵەتی، بەرێگەی سیستەمی مووشەكی ئاسمانی ئێرانەوە خراوەتە خوارەوە".
لەراگەیەندراوەكەدا بە پێچەوانەی لێدوانەكانی بەرپرسانی ئێران كە رایانگەیاندبوو بەهۆی بەزاندنی سنووری ئاسمانی ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانە خراوەتەوە خوارەوە، بەڵام ئەمریكا بەرگری لەوەكرد كە ئەو فڕۆكەیە كایەی ئاسمانی ئێرانی نەبەزاندووە.
هاوكات بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی (Fox News)ی ئەمریكی، نرخی ئەم فڕۆكەیە لە سەرووی 180 ملیۆن دۆلارەو لەجۆری (MQ-4C Triton)یە، فڕۆكەكە لەلایەن كۆمپانیای (Northrop Grumman) درووست كراوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی MQ-4C Triton توانای فڕینی بۆ ماوەی 30 كاتژمێر لە بەرزی 60 هەزار پێ (17 كیلۆمەتر) هەیە.
![](https://nawaradiostorage.blob.core.windows.net/root/root/images/MQ-4C.jpg)