نەوا لە شارێكی مەكسیك ژمارەیەكی زۆر باڵندەی كۆچەر دەكەونە سەر زەوی و سەدانیان لێ مردار دەبێتەوە. ئەو باڵندانە لە وڵاتی كەنەداوە ساڵانە كۆچ دەكەن و لە وەزری زستاندا دەچنە مەكسیك. شارەزایان باس لەوە دەكەن، ئەگەری هەیە غازی ژەهراویان هەڵمژیبێت یاخود بەر تەزووی كارەبا كەوتبن