كاسبكارێكی رواندز بەر مین دەكەوێت و گیانلەدەستدەدات

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هاوڵاتییەك لە چیایەكی سنوری قەزای رواندز دەچێتە ناو كێڵگەمینێكەوەو لەوێ گیانلەدەستدەدات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، هاوڵاتییەكی تەمەن 58 ساڵ كە خەڵكی گوندی جۆلەمێرگەو دانیشتوی سۆرانەو كاسبكارە، لەگەڵ دو كەسدا رودەكەنە چیای رۆڵە لە سنوری قەزای رواندز بەمەبەستی كۆكردنەوەی گژوگیای بەهار، ناوچەكەش كێڵگەمینەو هاوكات نیشانەرێژكراوە، بەڵام هاوڵاتییەكە بەر مین دەكەوێت و گیان لەدەستدەدات.
بەڕێوەبەرایەتی مین وتوشیەتی، گیانی هاونیشتیمانیانمان بۆ ئێمە گرنگە بۆیە پەیامی هۆشیاریمان دوپاتدەكەینەوە بۆ سەلامەتی گیانیان لەكاتی دەرچونیان بۆ كۆكردنەوەی گژوگیا بەهاریەكان و لەكاتی شوانكاری و شاخەوانی و گەشتوگوزاردا، ئەگەر شارەزا نین پرسیاری كەسانی شارەزای ناوچەكە بكەن و لەكاتی بینی مین یان نیشانەكانی لێی نزیك مەبنەوەو پەیوەندی بە هێلی گەرمی ژمارە182ی دەزگای مینەوە بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group