نەوا-
كێبڕكێیەكی نوێ لەبواری فڕۆكەوانیدا دێتە ئاراوەو كۆمپانیا تایبەتمەندەكان لەڕێگەی دیزاینێكی نوێوە شوێنی سەرنشینانی ناو فڕۆكە زیاد دەكەن.
ماڵپەڕی عەرەبییە بڵاویكردۆتەوە، دونیای فڕۆكەوانی گۆڕانكاری بەردەوام و ریشەیی بەخۆیەوە دەبینێت لەكاتێكدا كۆمپانیاكانی كاركردن لەم كەرتەدا دەگەڕێن بۆئەوەی بتوانن خزمەتگوزارییەكانیان بەشێوەی كێبڕكێیی پێشكەش بكەن، ئەمەش وایكردوە كۆمپانیای ئێرباس دیزاینێكی داهێنەرانە بۆ فڕۆكە نوێیەكان ئاشكرا بكات و رەنگە ئەمەش توڕەیی هەندێك لە گەشتیاران بەدوای خۆیدا بهێنێت.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، كۆمپانیای ئێرباسی ئەوروپی لەئێستادا سەرقاڵی دیزاینكردنی كورسی ناو فڕۆكەیە كە لەسەر یەكتر دانراوە بۆ ئەوەی زیاتر لە شێوازی دو نهۆم بچێت، ئەمەش بە ئامانجی دابینكردنی شوێنی زیاترە بۆ دانیشتنی سەرنشینەكان، دەشگوترێت جێبەجێكردنی ئەو پلانە بۆ زیادكردنی قازانجی كۆمپانیاكانە.