پڕۆژەی راكێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی هەولێر جێبەجێدەكرێت

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە شاری هەولێر كۆبونەوەیەك بەمەبەستی باشتركردن و راكێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی شارەكە بەڕێوەچو.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاندوە، بە ئامادەبونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارو ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، كۆبونەوەیەك لەگەڵ بەشێك لە كۆمپانیا ناوخۆییەكان تایبەت بە پڕۆژەی راكێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوەی ناو شاری هەولێر بەڕێوەچو، هەر لە كۆبونەوەكەدا هەر یەكە لە بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر و سەرپەرشتیاری پڕۆژەكە ئامادەی بون و باشتركردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لەڕێگەی جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی گەورەوە گفتوگۆی لەبارەوە كرا.
ئەوەش رونكراوەتەوە، تۆڕی ئاوی خواردنەوەی هەولێر پرۆژەیەكە بۆ بەستنەوەی هێڵە سەرەكییەكانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ شارەكە لەگەڵ تۆڕەكانی ناوشاری هەولێرو بۆ مەبەستی چاكسازی و باشتركردنی پرۆسەی گەیاندن و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group