سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تاران

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران.
بەگوێرەی راگەیێندراوەكەی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سوودانی لە سەردانەكەیدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنێتیی بەهێزكردنیان تاوتوێ دەكات.
 هەروەها، فادی شممەری ڕاوێژكاری سیاسیی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش ڕایگەیاندوە، سەردانەكە لە كاتێكدایە كە ناوچەكە بە دۆخێكی هەستیاردا تێپەڕدەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ بەهێزكردنی سەقامگیری و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان وڵاتانی ناوچەكە ڕەهەندێكی ستراتیژیشی هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group