حكومەتی هەرێم پشوی كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆی درێژ كردەوە

19 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
حكومەتی هەرێمی كوردستان پشوی فەرمانبەرو ئەفسەرو كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆی تاوەكو 10ی كانونی یەكەم درێژ كردەوە.
هێمن میرانی ئەندامی ژوری عەمەلیاتی سەرژمێریی گشتی دانیشتوان لە هەرێمی كوردستان بە ماڵپەری كوردستان24ـی راگەیاندوە، ژورەكە بە مەبەستی تەواوكردنی پرۆسەی سەرژمێریی، پشوی فەرمانبەرو ئەفسەرو كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆی تاوەكو 10ی كانونی یەكەم درێژ دەكاتەوە بۆ ئەوانەی گەڕاونەتەوە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بۆئەوەی فۆڕمی دوەم لە دوای قەدەغەی هاتوچۆ پڕ بكرێتەوە.
وتیشی: لە دوای تەواوكردنی فۆڕمی یەكەم كە لە چوارشەممەو پێنجشەممە پشتڕاست كرایەوە، قۆناغێكی دیكە دەست پێ دەكات كە زانیاری زیاترەو پێویستە لانیكەم یەكێك لە ئەندامانی خێزان لەو شوێنانە بمێننەوەو هەمو بەڵگەنامەكانی ئەندامانی خێزانیان لا بێت و فۆڕمی دوەم بە دروستی پڕ بكەنەوە، بۆیە حكومەتی هەرێم پشوی ئەو كەسانە بە كراوەیی دەهێڵێتەوە تا ئەو كاتەی پرۆسەی سەرژمێریی تەواو دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group