نەوا-
پەرلەمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی رێواز فایەق سەرۆك و هێمن هەورامی جێگرو مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمان كۆبۆوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی پەرلەمانی كوردستان، پاش خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ چەند پرۆژە یاسایەك، دواتر لەلایەن هەردوو لیژنەی كاروباری یاسایی و لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، راپۆرتی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای (پەروەردەو فێركاری لەهەرێمی كوردستان) خرایەڕوو دوای گفتوگۆكردن بەڕەچاوكردن و جێكردنەوەی ئەو سەرنج و تێبینی و پێشنیازانەی لەدانیشتنەكانی پێشوتردا خرابونەڕو دەنگیان لەسەر دراو پاشان كۆی یاساكە خرایە دەنگدانەوەو بەكۆی دەنگی 67 ئەندامی ئامادەبو پەسەند كرا.
لەكۆتایی دانیشتنەكەشدا بڕیاردرا كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان رۆژی چوارشەممە 16-11 بەردەوام بێت.