نه‌وا
به‌هۆی نقومبوونی به‌له‌مێكی هه‌ڵگری كۆچبه‌رانی نایاسایی له نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا پێنج ئه‌ندامی خێزانێكی كوردی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خنكان.
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌له‌می ئه‌و كۆچبه‌رانه به 20 سه‌رنشینه‌وه كه زۆرینه‌یان خه‌ڵكی باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون، له كه‌ناڵی مانش نقومبووه و له ئه‌نجامدا پێنج ئه‌ندامی خێزانێك كه پێكهاتبوون له باوك و دایكێك و سێ منداڵیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 15 سه‌رنشینی تری به‌له‌مه‌كه رزگار كراون.
ئه‌و خێزانه خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون و ناوه‌كانیان به‌م جۆره‌یه:
رەسوڵ ئێران نژاد 35 ساڵ
شیوا محەمەدپەناهی 35 ساڵ
ئانیتا ئێران نژاد 9 ساڵ
ئارمین ئێران نژاد 6 ساڵ
ئارتین ئێران نژاد 15 مانگ
بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له په‌یامێكدا هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌ربڕیوه و هۆشداریشی داوه‌ته ئه‌و قاچاخچیانه‌ی به رێگه‌ی پڕمه‌ترسی له‌و جۆره هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ران ده‌ده‌ن بۆ وڵاته‌كه‌ی.
ساڵانه به سه‌دان كۆچبه‌ر له كاتی گه‌یشتن به وڵاتانی ئه‌وروپی به‌هۆی نقومبوونی به‌له‌مه‌كانیان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.