نه‌وا
به بڕیارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی ھه‌رێمی كوردستان، لێخۆشبوونی گومرگی له‌سه‌ر كاڵا هاورده‌كراوه‌كان راگیرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا رایگه‌یاندووه: سه‌رجه‌م لێخۆشبوونه‌كانی گومرگی بۆ كاڵا و بابه‌ته‌كان، بۆ هه‌ر مه‌به‌ست و دامه‌زراوه و شوێن و به هه‌ر یاسا و بڕیارێك بێت راگیرا.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه: هه‌ر كاڵا و بابه‌تێك كه هاورده‌ده‌كرێت، لێخۆش‌بوونیان بۆ نه‌كرێت و دوای به‌دواداچوونی پێویست و گومرگ كردن، ده‌كرێت رێگه‌ی پێبدرێت بێته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه.