مانگی رابردو عیراق زیاتر لە 95 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردوە

5 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی هەناردەی نەوتی بۆ مانگی دووی رابردو لە كێڵگەكانی عیراقەوە بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی نەوتی عیراق ئاشكرایكردوە، سەرجەمی هەناردەی نەوت بۆ مانگی دووی رابردو بەپێی ئاماری كۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق گەیشتوەتە 95 ملیۆن و 148 هەزارو 167 بەرمیل.
راشیگەیاندوە، كۆی ئەو بڕە نەوتەی لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق هەناردەكراوە گەیشتوەتە 94 ملیۆن و 375 هەزارو 12 بەرمیل، هەروەها هەناردەی نەوتیش بۆ ئوردن 419 هەزارو 846 بەرمیل و لە كێڵگەی گەیارەش 353 هەزارو 309 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group