وتەبێژی كۆمسیۆن: رێگەنادرێت هیچ كەس تۆماری دەنگدانی بۆ كەركوك بگوازێتەوە

6 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەست بە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەكرێت و داوا لە هاوڵاتیان دەكەن كە تۆمارەكەیان نوێ نییە سەردانی لقەكانی كۆمسیۆن بكەن لە پارێزگاكان.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوێنێ پڕۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە 179 ناوەند دەستیپێكرد تاوەكو هەڵبژاردنی داهاتو بەپێی تۆماری دەنگدەرانی نوێ بەڕێوەبچێت، ئەمە قۆناغی یەكەمی هەڵبژاردنە كە قۆناغێكی گرنگە، ئەوانەی پێشتر ناویان تۆمارنەكراوە مافی خۆیانە سەردانی نزیكترین بنكەی دەنگدان لە ماڵی خۆیان بكەن بۆ ئەوەی زانیاری و داتای بایۆمەتریان نوێ بكەنەوە، كە یەكێك لە فاكتەرەكانی پڕۆسەی هەڵبژاردنە.
 ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 29 ملیۆن دەنگدەر هەن كە دەتوانن دەنگ بدەن، ئەوانەی كە لە دایكبوی ساڵی 2007ن دەتوانن سەردانی نزیكترین بنكە بكەن بۆ ئەوەی ناوی خۆیان تۆمار بكەن تا كاتی بایۆمەتر وەربگرن، ئەگەر ئەوانەی لە دایكبوی 2007ن دەبێت كارتی نیشتیمانیان هەبێت و بەبێ ئەو كارتە ناتوانن ناوی خۆیان بنوسن.
لەبارەی گۆڕینی ناو لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە، وتەبێژی كۆمسیۆن دەڵێت، لە ناو پارێزگا دەتوانرێت ناوخۆیان بگۆڕن، بەڵام لە كەركوك، ئەنبار، نەینەوا و سەڵاحەدین ناتوانرێت ناوەكانیان بگۆڕن.
رونیشیكردەوە، هەر دەنگدەرێكی دیكە كە كارتی كۆبۆنی هەیە پێشت 9ی 12ی 2003 دەتوانێت شوێنی دەنگدانی خۆی بگۆڕێت و لەدوای ئەوە مافی نییە، گۆڕانكاری لە نێو پارێزگایەك ئەگەر كەسێك كارتی كۆبۆنی نەبو بۆ 2020 -2021 ئەوا دەتوانێت لە نێو پارێزگا شوێنی دەنگدانەكەی بگۆڕێت، هەر كەسێك ئەوەشی هەبێت دەتوانێت لە بری كارتەكانی دیكە بەكاریبهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group