وەزارەتی بازرگانی عێراق: وەجبەیەكی نوێی سەبەتەی خۆراك پێش مانگی رەمەزان دابەش دەكرێت

10 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەجبەیەكی نوێی سەبەتەی خۆراك پێش هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دابەش دەكرێت.
محەممەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، رۆژی 20ی ئەم مانگەی دیاریكراوە بۆ دابەشكردنی كەلوپەلی سەبەتەی خۆراك، كە پێیان وایە رۆڵێكی زۆری دەبێت لە سەقامگیركردنی نرخی خۆراك لە بازاڕە ناوخۆییەكان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا.
باسی لەوەشكرد، سەبەتەی خۆراك رۆڵێكی گەورەی هەبووە و بەشداربووە لە دابینكردنی ئاسایشی خۆراك بۆ هاوڵاتیان، بەو پێیەی ئەمڕۆ عێراق بە یەكێك لە وڵاتانی جێگیری خۆراك دادەنرێت لە ناوچەكە و جیهاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group