مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی دوایین دەرفەت بە حكومەتی هەرێم دەدەن

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
مامۆستا و فەرمانبەرانی ناڕازی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایانگەیاند، دوایین دەرفەت بە دەسەڵات دەدەین بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 و تەوتینكردنی مووچەكانیان، بە پێچەوانەوە بایكۆتایی ئەمساڵی خوێندن رادەگەیەنین. 
مامۆستایانی ناڕازی لە كۆنگرەرۆژنامەوانیەكەدا باسیان لەوەشكرد، دوایین دەرفەت بە دەسەڵات دەدەین بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی (12)ی 2024 و تەوتینكردنی موچەكانیان لەسەر بانكەكانی رەشید و رافیدەین، بە پێچەوانەوە بایكۆتایی تەواوەتی بۆ ئەمساڵی خوێندن رادەگەیەنین و كۆتایی بە پرۆسەی خوێندنی 2024-2025 دەهێنین.
ئاماژەیان بەوەشدا، حكومەتی هەرێم لە یاساو دەستوری عێراقی یاخی بوە و رێز لە بڕیار و یاساكانی دادگای فیدڕاڵی ناگرێت، بۆیە ئێمەش رێز لە هیچ بڕیارێكی حكومەت ناگرین.
جەختیان لەوەشكردەوە، پرۆژەی هەژماری من رەتدەكەینەوە و قبوڵی ناكەین موچەكانیان لەو رێگەیەوە دابەشبكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group