لەشكركێشییەكانی توركیا مەترسی چۆڵكردنی نزیكەی 600 گوندی زیاتر كردووە

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
تا ئێستا زیاتر لە 180 گوند بەتەواوی چۆڵ كراون و مەترسی چۆڵبوونی زیاتر لە 600 گوندی دیكەش لە ئاردایە.
كامەران عوسمان بەرپرسی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی CPTی ئەمەریكی ڕایگەیاند، لەشكركێشی و داگیركارییەكانی سوپای توركیا لەناو قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەیە بە تایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆك، بەوهۆیشەوە تا ئێستا 183 گوند لە هەرێمی كوردستاندا بە تەواوی چۆڵبوون و 602 گوندی دیكەش مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گوندانەی بەهۆی ئەو لەشكركێشیانەی توركیا چۆڵبوون یاخود مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە، بەزۆری دەكەونە سەر سنوورەكانی پارێزگای دهۆك و سنوورەكانی پارێزگای هەولێر كە لەگەڵ توركیادا هاو سنوورن.
ئەو بەرپرسەی ڕێكخراوی CPTی ئەمەریكی ئەوەشی خستەڕوو، پێشتر توركیا بە قوڵایی 15 كیلۆمەتر توركیا هاتبووە ناو خاكی هەرێمی كوردستان، بەڵام لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا ئێستادا توركیا بە قوڵایی نزیكەی 40 كیلۆمەتر هاتووەتە ناوخاكی هەرێمی كوردستانەوە و بەرپرسانی حكومەت و پارتیش بێدەنگن لە بابەتەدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group