نێچیرڤان بارزانی و نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعیراق كۆبونەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ محەمەد ئەلحەسسان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق كۆبوەوەو دۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان و بوارەكانی هاوكاریی نێوان نەتەوە یەكگرتوەكان و عیراق و هەرێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی سەقامگیریی سیاسی لەعیراق كردوەتەوەو بۆ ئەم مەبەستەش پتەوكردنی هاریكاریی نێوان بەغداو هەولێرو چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوولایان بە گفتوگۆ و لێكگەیشتن بە پێویستزانیوە، هەروەها دەربارەی گفتوگۆی لایەنەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بیروڕایان گۆڕیوەتەوەو هاوڕا بون لەسەر پێویستی پەلەكردن لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە لەتەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا رۆڵی نەتەوە یەكگرتوەكان و رێكخراوە مرۆییەكان و دۆخی ئاوارەو پەنابەران لە هەرێمی كوردستان خراوەنەتە بەر باس و جەخت كراوەتەوە لەسەر داكۆكی لەسەر بەردەوامی پشتگیریی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاوازەكاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group