ترەمپ: خۆمان غەزە پاكدەكەینەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كەرتی غەزە دەگرنەدەست و بۆمبە نەتەقیوەكان پوچەڵ دەكەنەوە.
ترەمپ لەگەڵ بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، غەزە بوەتە وێرانەیەكی گەورە و تەختی زەوی بوە، زۆر باشترە فەڵەستینییەكانی غەزە رو لەو شوێنانەی نیشتەجێبون بكەن كە لە وڵاتانی دراوسێ بەتایبەتی میسرو ئوردن دروست دەكرێن.
وتیشی: ئەمریكا كەرتی غەزە دەگرێتەدەست و لەوێ كار دەكەن، خاوەندارێتی دەكەن و بەرپرسیار دەبن لە هەڵگرتنەوەی تەواوی بۆمبە مەترسیدارە نەتەقیوەكان و چەكەكانی دیكەی گۆڕەپانەكەو لابردنی داروپەردوی روخاوی بیناكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group