نەوا-
شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێكی بەفر و باران بە بری جیاواز تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی رایگەیاند، بەهۆی كاریگەریی ناوچەیەكی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و بارستە هەوایەكی ساردەوە لە دەرەنگانێكی شەوی چواشەممە لەسەر پێنجشەممە تاوەكو بەبەرەبەیانی هەینی ناوبەناو ئەگەری بارانبارین هەیە، هەروەها، لەبەرزایی زیاتر لە (1200) مەتر ئەگەری بەفربارینش هەیە.
ئاماژەی بەوەشدا، رۆژی هەینی كۆتایی بە شەپۆلی یەكەم دێت و درەنگانێكی ئێوارەی رۆژی شەممە شەپۆلێكی بەفر و سەرمای توند زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەشێكی گەرمیان دەگرێتەوە.