دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك لە هەرێم دەستیپێكرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەمرۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و بریارە سێ شوێن مووچە وەربگرن.
بەپێی ئەو لیستەی درەنگانی شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی (خانەنشینی شارستانی، خاوەن پێداویستیی تایبەت، زیندانییە سیاسییەكان) دابەشدەكرێت.
هەر بەپێی لیستەكە، سبەینێ پێنجشەممە 13 وەزارەت و دەستەی دیكەی مووچە وەردەگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group