عەبدولخالق باپیری: تامانگی 3 بەشێكی تری هێزەكانی 70 و 80 رێكدەخرێنەوە

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە وتی: پلانێك لە ئارادانیە هەردو فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.
عەبدولخالق باپیری بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پڕۆسەی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەخێرایی بەڕێوەدەچێت، تامانگی 3ی ئەمساڵ بەشێكی تری هەردوو هێزی 70 و 80 دەخرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە تائێستاش 6 فیرقە رێكخراونەتەوە.
وتیشی: بەگوێرەی ئەو پەیكەرەی داڕێژراوە تاساڵی 2026 پێویستە هێزی پێشمەرگە یەكبخرێنەوە پێشبینیش دەكەن لەو وادەیە زوتر پڕۆسەكە تەواو ببێت، تائێستاش هیچ بڕیارێك نییە كە هێزی زێرەڤانی بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە چونكە كاری ئەوان جیاوازەو سەر بە وەزارەتی ناوخۆن.
عەبدولخالق باپیری لەبەشێكی تری قسەكانیدا وتی: هاوكاری هاوپەیمانان بەردەوامەو هیچ بڕیارێكیان دەربارەی راگرتنی هاوكارییەكە بۆ پێشمەرگە بەدەست نەگەیشتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group