پەرلەمانتارێكی كوردستان: پێویستە بەرۆشكی ئازاد بكرێت

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دادگای دهۆك سزای شەش مانگ زیندانیكردنی بەسەر رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشكیدا سەپاند.
ئامەد پیرانی نوێنەری كەسوكاری دەستگیركراوانی بادینان رایگەیاندوە، لەلایەن دادگای دهۆكەوە بەرۆشكی بە شەش مانگ زیندانی سزادراوە بەپێی مادەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی.
لەلایەن خۆشیەوە شڤان سەعید ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی: ئومێد بەرۆشكی بە ستەم شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە وەك پارێزەرەكەی ئاماژەی پێكردوە بڕیارەكە پێچەوانەی یاسایەو هەمو بەڵگەیەك لەبەردەستدا بوە كە بەرۆشكی لەسەر بابەتێكی رۆژنامەوانی سزا دراوە كە مافی هەیە ئەو بابەتە بڵاوبكاتەوە، بەڵام مادەكەی بۆ گۆڕدراوە بۆ خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی.
وتیشی: خەڵك بۆ داواككردنی مافەكانی چوەتە سەر شەقام، بەڵام لەناو زینداندایە بۆیە دەنگی خۆمان دەگەیەنینە لایەنی پەیوەندیدار كە پێویستە لەم هەرێمەدا یاسا سەروەر بێت و بەرۆشكی بەزوترین كات ئازاد بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group