نەوا-
تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە بڕی 558 كارتۆن توتنی نێرگەلە لەدوای دەستبەسەرداگرتنی لەناودەبەن.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە بڵاویكردوەتەوە، پاش ئاگاداركردنەوەیان لەپێدانی زانیاری لەلایەن بنكەی ئاسایشی بیارەو بەسەرپەرشتی راستەوخۆی حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەو بەئامادەبونی سەرجەم ئەندامانی لیژنەی ئابوریی پاش سەردانكردنی دوو كۆگای بڕی 558 كارتۆن توتنی نێرگەلەی خراپبو دەستی بەسەردا گیرا.
راشیگەیاندوە، لەپاش دەستبەسەرداگرتنەكەش توتنەكە سەرجەمیان سوتێنران و لەناو بران.
جێی ئاماژەیە پێشتریش لیژنەی هاوبەشی ئابوری ناحیەی بیارە سەردانی ماركێت و فرۆشگاو هەندێك لەدوكانەكانیان كردبو لەوێش دەستبەسەر هەندێك خۆراكی خراپ و بەسەرچودا گیرابو هۆشداری پێویستیش درابو بە سەرجەم خاوەن دوكانەكان.