زەوی بەسەر رۆژنامەنوسانی كەركوكدا دابەشدەكرێت

پێش 3 هەفتە

نەوا-
لەپارێزگای كەركوك ئامادەكاریی دەكرێت بەمەبەستی دابەشكردنی زەوی بەسەر رۆژنامەنوسانی شارەكەدا.
لە راگەیەنراوێكدا پارێزگای كەركوك بڵاویكردوەتەوە، ئیبراهیم تەمیم جێگری هونەری پارێزگاری كەركوك شارەوانی و بەشی یەكەمی تۆماری خانوبەرەو موڵكی راسپاردوە بۆ دەستپێكردنی كاری تەرخانكردنی زەوی بۆ رۆژنامەنوسانی كەركوك و لەماوەی مانگێكدا سەرجەم پێداویستییەكانی پرۆسەكە تەواو بكات.
ئاماژەشكراوە، رێنماییەكە لەمیانی سەرپەرشتیكردنی كۆبونەوەی فراوانی لیژنەی ئامادەكردنی زەوی لە كەركوك دەركراوەو لەوبارەیەشەوە ئیبراهیم تەمیم وتویەتی، لەسەر بنەمای دڵنیاییدان لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە هاوكاری سەندیكای رۆژنامەنوسانی عیراق و وردبینی و بەدواداچون لە دۆسیەكەیاندا رێنماییدراوە دەست بە تەرخانكردنی زەوی بكرێت و هەمو پێداویستییەكان ئامادە بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group