كاری نۆژەنكردنەوەی 105 دوكانی بازاڕی قەیسەری هەولێر بە كۆتا گەیشت

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
ژمارەیەك لە دوكانە سوتاوەكانی ناو بازاڕی قەیسەری هەولێر كاری نۆژەكردنەوەیان تەواوكراوەو خاوەنەكانیان دەگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.
پارێزگای هەولێر بڵاویكردۆتەوە، دوای ئەوەی شەوی 5-5-2024 ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر كەوتەوەو بەهۆیەوە 227 دوكان و 7 كۆگا سوتان، بەبڕی پێنج ملیارو 300 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پاریزگای هەولێر دەست بە نۆژەنكردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر كرا.
ئەوەش خراوەتەڕو، لەئێستادا 105 دوكان لە بازاڕی قەیسەری هەولێر كاری نۆژەنكردنەوەیان بە كۆتا هاتوەو خاوەنەكانیان دەگەڕێنەوە ناو دوكانەكانیان، هەروەها كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی دوكانەكانی ترو بازاڕەكەش لەقۆناغی كۆتاییدایەو لە نزیكترین كاتدا بازاڕەكە بەتەواوەتی بەڕوی هاوڵاتیاندا دەكرێتەوەو دوكاندارو كاسبكارانیش دەست بە كارو كەسابەتی خۆیان دەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group