گەشتیارێكی عەرەب لە سۆران گیانی لەدەستدا

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
گەشتیارێكی بە رەگەز عەرەب لە گەلی عەلی بەگ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵدێراوە و گیانی لەدەستداوە.

رەوند هاودیانی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران لە لێدوانێكدا راگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی كانونی یەكەمی 2025 گەشتیارێكی بە رەگەز عەرەب لە گەلی عەلی بەگ تووشی هەڵدێران بووە و گیانی لەدەستداوە و تیمەكانیان سەرقاڵی هێنانەوەی تەرمەكەین.
باسی لەوەشكرد، ئەو هاوڵاتییە وەك رێبەری گەشتیاری كاری كردووە و لەدایكبووی ساڵی 1991ە، خەڵكی بەسرەیە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group