"لەگەڵ كۆمپانیایەكدا گرێبەست كراوە لەڕێبەری WHO تۆمار نەكراوە"

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی رەوتی هەڵوێست لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، وەزارەتی تەندروستی گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەكدا كردوە كە لە رێبەری رێكخراوی تەندوستی جیهانیدا تۆمار نەكراوە.
عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی رەوتی هەڵوێست لە پەرلەمانی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، بەگرێبەستێكی نایاسایی وەزارەتی تەندروستی كە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی وەرگرتوە بۆ ماوەی 10 سەرجەم كەرەستەكان لە كۆمپانیایەك دەكڕدرێت، هەروەها وەزارەت لەگەڵ كۆمپانیاكەدا رێككەوتوە خۆیان نرخ دادەنێن كە لەهەمانكاتدا كوالیتی دابەزیوەو نرخیش چەندین قات بەرزبوەتەوە.
وتیشی: تەنها توێژینەوەمان لە چەند ئایتمێكی كەم كردوە بۆمان دەركەوتوە لە پێنج ملیار دینارەوە كراوەتەوە 24 ملیار دینار بۆ بەرژەوەندی كۆمپانیا، شیكاری ڤایرۆسی بانكی خوێن دراوە بە كۆمپانیایەكی ئیتاڵی كە خوێن دەداتە منداڵانی سالاسیمیاو توشبوی شێرپەنجەو هەمو هاووڵاتیان ئەم كۆمپانیایە لە رێبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)دا تۆمار نەكراوە.
لەبەشێكی تردا عەلی حەمە ساڵح وتی: ئەو كۆمپانیایە پێشوتر لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی لابراوە لەبەرئەوەی مەترسی هەبوە بەهۆی خوێنەكەوە توشبون بە ڤایرۆسی جگەرو ئایدز بهێنێت، ئەمە تەنها قۆرخكاری نیە بەڵكو یاریكردنە بە تەندروستی هاوڵاتیانەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group