نەوا-
وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لیژنەیەكی هاوبەش كار لەسەر یەكلاییكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی دەكات.
سادق عوسمان وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان هەرێمی كوردستان و عیراق كار لەسەر هاوتاكردنی موچەی خانەنشینی لەگەڵ بەغدا دەكات، ئەو لیژنەیە هێشتا نەگەیشتوەتە رێككەوتنی كۆتایی، لە هەرێمی كوردستان داوا لە هەمو بەڕێوبەرایەتییەكانی خانەنشینی كراوە ئەو فەرمانبەرانەی تەمەنیان بۆتە 60 ساڵ دۆسیەیان بۆ ئامادە بكرێت، چونكە لە بەغدا لە 60 ساڵیی خانەنشین دەكرێن.
وتیشی: ئێستا گفتوگۆ دەكرێت بۆئەوەی تەمەنی خانەنشینی لە عیراق و هەرێم هاوتا بكرێت، هەروەها هاوتاكردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغدا ئەوانەی دوای 2014 خانەنشین بون موچەیان هاوتا كراوە، ئەوانەی پێش ئەو وادەیە خانەنشین بون ماون، بۆیە بڕیارە لەمانگی یەكی ئەمساڵدا موچەی ئەوانیش هاوتا بكرێت، ئەوانەشی پێش 2014 خانەنشین بون بڕوانامەیان بۆ هەژمار بكرێت و 100 هەزار دیناری بژێوی ژیانیشیان بو زیاد بكرێت، چونكە ئێستا هەمو خانەنشینێك بەلایەنی كەمەوە 600 هەزار دینار وەردەگرێت.