نەوا-
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی كرودستان رایگەیاند، ساڵی رابردو زیاتر لە 3 هەزار مۆڵەتی هاوردەكردن دراوە بە بازرگانان.
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی هەرێمی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لەساڵی رابردودا 10 بەشە ئارد لەگەڵ 9 بەشە خۆراكیان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكردوە، هەروەها 3 هەزارو 300 سەرپێچی تۆماركراون و زیاتر لە 490 ملیۆن دینار سزای دارایی ئەو شوێنانە دراون كە سەرپێچی رێنماییەكانیان كردوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی وتیشی: لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەت و لیژنەكانی چاودێری بازرگانیەوە زیاتر لە 630 تۆن خۆراكی ماوە بەسەرچو دەستیان بەسەردا گیراوەو لەناوبراون.
سەبارەت بە پێشانگاو خزمەتگوزارییە بازرگانییەكانیش لە ساڵی رابردو، نەوزاد شێخ كامیل رایگەیاند، نزیكەی 3 هەزارو 705 مۆڵەتی هاوردەیان داوە بە بازرگانەكان بە دانانی رەسیدی زیاتر لە 8 ملیار دۆلار بۆ هێنانی ئەو كاڵایانەی لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان هاوردەكراون ئەو كاڵایانەشی كە هاتون زیاتر لە وڵاتانی توركیا، ئێران و چین و ئەمریكاوە هاوردە كراون لەگەڵ وڵاتانی كەندا.
وتیشی: زیاتر لە 180 مۆڵەتی هەناردەیان داوە كە بۆ كانزای لەكاركەوتو و گەڕاندنەوەی ئامێرو بەرهەمە كشتوكاڵیە خۆماڵییەكان بوە.