قائیمقامیەتی سلێمانی: كێشەی كەمی غاز لەسلێمانی بونی نییە

4 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ژمارەیەك غاز فرۆش سزا دەدات و رایدەگەیەنێت، كێشەی كەمی غاز لەسلێمانی بونی نییە
گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، دوای بەدەستگەیشتنی چەند سكاڵایەكی هاوڵاتیان لەسەر پێنەدانی غاز لەلایەن غازفرۆشەكان (وەكیلەكان)ـەوە، لیژنەكان بەدواداچونیان كردوە دەركەوتوە سەرباری هەبونی غاز وەكیلەكان غازی ماڵانیان بۆ هاوڵاتیان دابین نەكردوە.
سەرۆكی لیژنەكان هۆشداری بە غاز فرۆشەكانداو رایگەیاند، هەركاتێك هاوڵاتیان داوای غازی ماڵانیان كرد پێویستە دەستبەجێ بۆیان دابین بكرێت بەپێچەوانەوە روبەڕوی سزای توند دەكرێنەوە.
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت هاوڵاتیانیشی دڵنیا كردەوە كە لەشاری سلێمانی كێشەی كەمی غازی ماڵان بونی نییەو ئەگەر ئاگادار بكرێنەوە هەر غازفرۆشێك قۆرخكاری یان نرخ بەرزدەكاتەوە روبەڕوی رێكاری یاساییان دەكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group