كۆمكاری عەرەبی كۆبونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدات

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كۆمكاری عەرەبی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر راگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر كەرتی غەزە كۆدەبێتەوە.  
لە راگەیانراوێكدا كۆمكاری عەرەبی بڵاویكردۆتەوە، كۆبونەوەیەكی نائاسایی لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی لە بارەگای كۆمكاری عەرەبی لە قاهیرە ئەنجام دەدەن و ئەو هەوڵانەی كە لەسەر ئاستی عەرەبی و نێودەوڵەتی بۆ وەستاندنی تاوانی كۆمەڵكوژی كە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەرامبەر فەڵەستینییەكان لە كەرەتی غەزە ئەنجام دەدرێت، تاوتوێ دەكەن.
رۆژی 20ی ئەم مانگە فەڵەستین داوای كردبو كە كۆبونەوەیەكی نائاسایی كۆمكاری عەرەبی بۆ تاوتوێ كردنی وەستاندنی شەڕ لە غەزە ئەنجام بدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group