سەرۆكی یەكێتی داوا دەكات هەژمار من نەكرێت و تەوتین بكرێت

19 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی بانگەشەی حزبەكەی لەشاری كۆیە داوای لە دەنگدەران و لایەنگرانی كرد هەژماری من نەكەن.
باڤڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە رایگەیاند، ئەوان بون چونە بەغداو موچەی فەرمانبەرانیان دابینكردوە، ئەو هەژماری منەی كە ئێستا دەكرێت تەنها هەژماری مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستانەو هیچ سودێكی بۆیان نییە.
باڤڵ تاڵەبانی داواشیكرد هەژماری من نەكەن و بچن تەوتین بكەن.
لەبەشێكی تری قسەكانیدا سەرۆكی یەكێتی وتی: غازی هەرێمی كوردستان رادەستناكەن چونكە وەك نەوتەكەی كۆیەی لێدێت.
ئەم داوایەی سەرۆكی یەكێتی لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان كە مەسرور بارزانی سەرۆكایەتی دەكات سورە لەسەر جێبەجێكردنی هەژماری من لەلایەن فەرمانبەرانەوە، لەكاتی دابەشكردنی موچەی مانگی هەشتیشدا فۆڕم بۆ پڕكردنەوەی هەژماری من دراوە بە خانەنشینان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group