نەوا-
ژمارەیەكی زۆر ئەستێرەی كشاو و نەیزەكی بچوك بەرەو بەرگەهەوای زەوی بەڕێگاوەن.
بەشی پێشبینی كەشوهەوای گەرمیان بڵاویكردۆتەوە، چاوەڕوان دەكرێت تاوەكو سێ شەوی تر لە ئاسمان بەڕونی (شهب) واتە ئەستێرەی كشاو ببینرێت.
ئەستێرەی كشاو بریتیە لەوەی بەردی بچوكی ئاسمانی بەهۆی هێزی موگناتیسی زەویەوە كێش دەكرێن بەرەو بەرگەهەوای زەوی و لێك دەخشێن و لەئاسمان گڕدەگرن هێڵێكی روناك دەنەخشێنن.
رونیشیكردۆتەوە، ئەگەر لە ئاسماندا هەمو بەردەكە سوتا پێی دەڵێین شهب واتە ئەستێرەی كشاو ئەگەریش بڕێكی كەمی بەردەكە كەوتنە سەر زەوی پێی دەڵێین نەیزەك.