سودانی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەپێكهاتەی توركمان كۆبۆوە

27/07/2024 عێراق

سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەپێكهاتەی توركمان كۆبۆوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق پێشوازیكرد لەئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەپێكهاتەی توركمان و باسی لە گرنگی پێشخستنی بەرژەوەندی خەڵكی كەركوك كرد لە هەر رێككەوتنێكی نێوان ئەو هێزە سیاسیانەی كە براوەی هەڵبژاردنەكانن گرنگترە.
سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە وەك یەك تیم كاربكەن دور لە پەراوێزخستن یان دورخستنەوەی هەر هێزێك، بۆیە داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەكەم كە حكومەتێكی خۆجێی سەركەوتو دابمەزرێنن و لەسەر هەڵبژاردنی پۆستی پارێزگاری كەركوك رێكبكەون بەمەبەستی بەدیهێنانی خواستەكانی هاوڵاتیانی پارێزگاكە.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا سودانی پشتیوانی خۆی بۆ كارەكانی ئەنجومەنەكە دەربڕی كە دەبێتە هۆی باشتركردنی دۆخی ئابوری و ئاوەدانكردنەوەی ژێرخان و خزمەتگوزاری شارەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group