عیراق دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ دیارنەمانی هەزاران پاكستانی دەكاتەوە

27/07/2024 عێراق

نەوا-
عێراق لەبارەی دیارنەمانی دەیان هەزار پاكستانی دۆسیەی لێكۆڵینەوە دەكاتەوە، كە بۆ سەردانی مەزارگە ئاینیەكان لە مانگی موحەڕەمدا هاتوونەتە وڵاتەكەوە.
ڕۆژنامەی ئەلئوممەی پاكستانی بڵاویكردەوە، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا 50 هەزار هاوڵاتی پاكستانی لە عێراق بێسەروشوێن بوون.
هەروەها وەزیری كاری عێراق، نیگەرانی خۆی لە زیادبوونی ژمارەی كرێكارانی نایاسایی لەو وڵاتەكە دەربڕی و دوپاتیشیكردەوە، كە وەزارەتەكەی بەدواداچوون بۆ دیارنەمانی هەزاران پاكستانی لە عێراق دەكات.
ئەو وەزیرە جەختی لەوەشكردەوە، كە ئەم بابەتە پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو دژی ئەو كەسانە هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group