تۆمەتبارێك هەڕەشە لە ئافرەتان دەكات و پۆلیسیش دەستگیری دەكات

24/07/2024

نەوا-
لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێردا هاتوە كە لە لایەن ئافرەتێكەوە ئاگادار كراونەتەوە كە هەڕەشەی لێكراوە بەوەی وێنەی نەشیاوی بڵاوبكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، هێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان لە لایەن ئافرەتێكەوە ئاگادار كرایەوە كە كەسێك هەرەشەی لێكردوە، پاش ئاگاداركردنەوەی دادوەری لێكۆڵینەوەی هەولێر و ناردنی بەڵگەكان، دادوەر بڕیاری دا بە دەستگیركردنی تۆمەتبار بەپێی مادەی (2) ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی، دوای لێكۆڵینەوە و پشكنینی مۆبایلی تۆمەتبار دەركەوت كە هەڕەشەی لە دادخواز و ئامۆزایەكی كردوە بە هۆی ئەوەی كە ڤیدیۆی نەشیاوی هەردوكیانی لایە و بڵاویدەكاتەوە.
باس لەوەشكراوە، پاش لێكۆڵینەوەی چڕتر لەم بابەتە دەركەوتوە لە ناو مۆبایلی تۆمەتبار چەندین وێنە و گرتە ڤیدیۆیی نەشیاوی وەك ( سیحر و جادو و وێنەی مادەی هۆشبەر و تۆماری دەنگی و هەڕەشەكردن دژی ئافرەتان)ی تێدایە، چەندین پەیجیشی لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان دروست كردوە بە ناوی گروپیCTS  بە مەبەستی بڵاوكردنەوەی وێنەی نەشیاوی خەڵك و هەڕەشە بۆ وەرگرتنی بڕە پارەیكی زۆر بۆ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆكانیان بڵاو نەكرێتەوە .


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group