بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی سلێمانی - عەربەت دوو كەس گیانیان لەدەستدا

24/07/2024

نەوا-
روداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگەی سلێمانی -عەربەت روویدا و بەهۆیەوە دوو كەس گیانیانلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.
سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە روداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سلێمانی - عەربەت كەسێك گیانی لەدەستداوە و چوار كەسیش برینداربون. 
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیش رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سلێمانی -عەربەت رووداوێكی هاتووچۆ رویداوە و قوربانی لێكەوتووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكانیش لە ئەنجامی رووداوەكە دوو كەس گیانیانلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group