لە هەولێر ئامادەكاریی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەكرێت

23/07/2024

نەوا-
لەشاری هەولێر كۆبونەوەیەك بۆ ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، بەسەرپەرشتی  ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر كۆبونەوەیەكی تایبەت بە ئامادەكارییەكانی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەڕێوەچو، گفتوگۆ كراوە لەبارەی كەمكردنەوەی گرفتی نیشتەجێبون و رێژەی كرێچی لە ریزی فەرمانبەرانداو بە هەنگاوێكی گرنگ وەسفكراوە.
ئاماژەشكراوە كە لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردراون تەواوی ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بە كەمترین تێچو و رۆتین ئەنجام بدرێت و پەلە لە رێكارە ئیداری و هونەرییەكان بكرێت، لە كاتی دیاریكردنی شوێنی زەوییەكانیشدا، پرسی ماستەرپلان و نەخشەی بنەڕەتی شاری هەولێر رەچاوبكرێت كە سود بە فراوانبونی شاری هەولێر دەگەیەنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group