بەراوردی نێوان ئاستی رۆناڵدۆ و مێسی بڵاودەكرێتەوە

08/07/2024 وەرزش

نەوا-
ئاستی تواناكانی دو یاریزانی ئەفسانەیی لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەماوەی بەشداریكردنیان لەگەڵ هەڵبژاردەكانی وڵاتەكەیان لە پاڵەوانێتیەكانی كوپا ئەمریكاو یۆرۆی 2024 باسی لێوەدەكرێت.
ماڵپەڕێكی وەرزشی بڵاویكردۆتەوە، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و تیپی ئەمریكی ئینتەر میامی و كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی هەڵبژاردەی نەسری سعودیە، لەماوەی بەشداریكردنیان لەگەڵ هەڵبژاردەكانی وڵاتەكەیان لە پاڵەوانێتیەكانی كوپا ئەمریكاو یۆرۆی 2024 ئاستی تواناكانی نێوانیان دەخاتەڕو باس لەوەدەكات كە چەند گۆڵیان لەم ماوەیەدا تۆماركردوە.  
لەبارەی ئاستەكانی ئەو دو یاریزانە باس لەوەشدەكرێت كریستیانۆ رۆناڵدۆ ماڵئاوایی لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا یۆرۆی 2024 كرد كە لە خولی 17ی ئێستا لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی بە لێدانی سزا بەئەنجامی 5-3 بەرامبەر فەرەنسا لە قۆناغی چارەكی كۆتاییدا سەركەوتو نەبو، بۆ یەكەمجار لە ژیانی وەرزشیدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پاڵەوانێتییەكی گەورەدا نەیتوانی هیچ گۆڵێك تۆمار بكات دوای ئەوەی 5 یاری ئەنجامدا بە دو لێدانی سزاو ئەسیستێك.
لە بەرامبەردا باس لەوەكراوە كە لیۆنێل مێسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سەركەوت بۆ قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئەمریكای 2024 دوای ئەوەی بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 2-4 لە ئیكوادۆری بردەوە دوای كۆتایی هاتنی كاتی ئاسایی و زیادكراو بە ئەنجامی1-1، مێسی لە ماوەی ئەو 7 جارەی پێشتر بەشداری پاڵەوانێتییەكە كردبو 6 جار سەركەوتو بوەو سەركەوتن بۆ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتی كیشوەری ئەمریكای لاتین. 
دیارترین ژمارەی مێسی و رۆناڵدۆ لە ماوەی سێ پاڵەوانێتی گەورەی نێودەوڵەتی رابردودا بەمشێوەیە بون:-
مێسی:
یارییەكان: 17
ئامانجەكان: 11
ئەسیستەكان: 9
یارییەكانی كۆتایی: 8
گۆڵەكانی قۆناغی كۆتایی: 6
ئەسیستەكانی قۆناغی كۆتایی: 5
نازناوەكان: كۆپا ئەمریكاو مۆندیال
خەڵاتی تاكەكەسی: باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەكە دوجار

كریستیانۆ رۆناڵدۆ:
یارییەكان: 13
ئامانجەكان: 6
ئەسیستەكان: 2
یارییەكانی كۆتایی: 5
گۆڵەكانی كۆتایی: 0
ئەسیستەكانی لە یارییەكانی كۆتاییدا: 0
نازناوەكان: 0
خەڵاتی تاكەكەسی: 0



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group