جومانە غەلای: دوو ملیۆن و 901 هەزار دەنگدەر كارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە

08/07/2024

نەوا-
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ژمارەی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، لە پارێزگای هەولێر یەك ملیۆن و 366 هەزار و 462 دەنگدەری گشتیی هەن، كە لەو ژمارەیە یەك ملیۆن و 16 هەزار و 357 دەنگدەر كارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.
سەبارەت بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ئاماژەی بەوەدا، یەك ملیۆن و 496 هەزار دەنگدەری گشتیی هەن لەو ژمارەیەش یەك ملیۆن و 146 هەزاریان كارتی بایۆمەتریان دەرهێناوە.
بەگوێرەی تۆمارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، كۆی گشتیی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان سێ ملیۆن و 789 هەزار دەنگدەرە و تاوەكوو ئێستاش دوو ملیۆن و 901 هەزاریان كارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group