لەدوای پێكانەكەی مباپێ لە یۆرۆی 2024 دەمامك بەكاردەهێنێت

18/06/2024 وەرزش

نەوا-
كیلیان مباپێ یاریزانی یانەی فەرەنسا لە یارییەكانی جامی یۆرۆی 2024 بەرامبەر بە نەمسا توشی پێكانی لوتی بو.
ماڵپەڕی نیویۆرك تایمز بڵاویكردۆتەوە، كیلیان مباپێ یاریزانی فەڕەنسا و هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید لە خولەكی 86ی یاری فەرەنسا بەرامبەر بە یانەی نەمسا لە یاریگای دوسێلدۆرف ئارێنا توشی پێكان بو، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ كیڤن دانسۆی بەرگریكاری نەمسادا ركابەرییان بۆ تۆپێك  كردو لوتی مباپێ بەر شانی بەرگیكارەكە كەوت و لە ئەنجامدا لوتی شكاو خوێنی لێهات، باس لەوەش دەكرێت لە ئێستادا پلانەكە ئەوەیە كە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام نادرێت.
ئەوەش راگەیەنراوە، مباپێی تەمەن 25 ساڵ خوێنێكی زۆر لە لوتی دەهات و لەوكاتەشدا كارمەندانی پزیشكی لەناو یاریگادا چاودێرییان كردوە، دوای پشكنینیشی بە تیشكی ئێكس لە نەخۆشخانەیەكی ناوچەكە دەستنیشانكردنی پێكانەكەی كە شكانی لوتیەتی پشتڕاستكراوەتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوشدا چارەسەری بۆ دەكرێت و دەمامكێك دەبەستێت بۆئەوەی بتوانێت دوای ماوەیەك لە چارەسەركردن بگەڕێتەوە بۆ یاریكردن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group