عیراق یاداشتێك لەگەڵ وەزیری وەرزشی لیبیا واژۆ دەكات

01/06/2024 وەرزش

نەوا-
هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایگەیاند، سەردانی ئەحمەد موبەرقەع وەزیری لاوانی عیراق بۆ لیبیا جۆرێكی نوێی پەیوەندییە وەرزشییەكان دەبەخشێتە نێوان بەغداو تەرابلوس.
ئەحمەد سەحاف هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، لەو سەردانەدا موبەرقەع بانگهێشتی فەرمی لیبییەكەی كردوە تاكو سەردانی بەغدا بكات، كە دەبێتە پشتیوانییەكی گەورەش بۆ رەوەندی عیراقی لە لیبیا و كەرتی لاوان و وەرزش و زیندویەتی پێدەدات.
سەحاف باسی لەوەشكردوە، عیراق ئامادەیە یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی وەرزشی لییبا واژۆ بكات و رەوەندی عیراقیش بەشداری بكات لەو چالاكییە وەرزشیانەی لە لیبیا ئەنجام دەدرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group