تۆنی كروس لەدوای جامی یۆرۆی 2024 وازهێنانی خۆی راگەیاند

21/05/2024 وەرزش

نەوا-
تۆنی كروس یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدو  یانەی ئەڵمانیا رایگەیاند، دوای یارییەكانی كۆتایی جامی ئەوروپا كە بڕیارە هاوینی داهاتو لە وڵاتەكەی ئەنجامبدرێت، بە هەمیشەیی واز لە یاریكردن دەهێنێت.
تۆنی كروسی تەمەن 34 ساڵ بڵاویكردۆتەوە، یاری تۆپی پێی من لەم هاوینەدا دوای جامی ئەوروپا (یۆرۆی 2024) كۆتایی دێت، وەك هەمیشە وتومە یانەی ریال مەدرید دوا تیمی منە، هەمیشە ئاواتم وابوە لە كۆتاییهاتنم بەتۆپی پێ لە باشترین ئاستدا بم. 
باسی لەوەشكردوە، لە 17ی تەمموزی 2014 ـەوە ئەو رۆژەی كە بە یانەی ریال مەدرید ناسێنرام ژیانی منی وەك یاریزانێكی تۆپی پێ گۆڕی، ئەوە سەرەتای لاپەڕەیەكی نوێ بو لە گەورەترین یانەی جیهانداو بەڵام دوای 10 ساڵ و لەكۆتایی وەرزەكە ئەم بابەتە كۆتایی دێت.
كروس دەشڵێت، ئەم بڕیارە مانای ئەوەیە كە ژیانی وەرزشی من وەك یاریزانێكی تۆپی پێ لەم هاوینەدا دوای جامی ئەوروپا كۆتایی دێت و وەك هەمیشە وتومە لە ریاڵ مەدرید كۆتایی دێت دوایین تیمی من دەبێت ، دڵخۆشم و شانازی دەكەم كە لە مێشكم كاتێكی گونجاوم بۆ بڕیارەكەم داناوەو دەتوانم خۆم هەڵیبژێرم، ئاواتم هەمیشە ئەوە بوە كە ژیانی وەرزشیم لە بەرزترین ئاستی خۆم و لوتكەدا تەواو بكەم.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group