زەکاتی دەولەمەندەکان نزیک دەبێتەوە لە 500 ملیۆن دۆلار
11/04/2024
وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنانی
كوردستان ئاشكرایكردووە، ئەو زەكاتەی كە دەكەوێتە سەر سەرمایەداران، نزیك دەبێتەوە
لە 500 ملیۆن دۆلار و دابەشكردنی ئەم زەكاتە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەسەر هەژاراندا ڕۆڵێكی ئەرێنی دەبینێت بۆ كۆمەڵگە.
مەلا یاسین مەحمود وتەبێژی
یەكێتی وەبەرهێنانی كوردستان رایگەیاند، 10 هەزار كەس لە هەرێمی كوردستان سەرمایەكانیان
زیاتر لە 5 ملیۆن دۆلارە، هەروەها لە ماوەكانی رابردوودا دەوڵەمەندەكانی كوردستان لە
كاتی تەنگانەدا یارمەتی زۆری هەژاران و كەمدەرامەتانیان
داوە.
مەلا یاسین دەشڵێـت ئەو
زەكاتەی كە دەكەوێتە سەر سەرمایەداران نزیك دەبێتەوە لە 500 ملیۆن دۆلار و ئەگەر بە
شێوەیەكی دادپەروەرانە ئەم زەكاتە دابەشبكرێت ئەوا رۆڵێكی ئەرێنی دەبێت بۆ كۆمەڵگە.