دره‌نگ له‌خه‌و هه‌ستان ته‌مه‌ڵی نییه، به‌ڵكو جۆرێكی نه‌خۆشییه
25/10/2018 هەمەڕەنگ
نه‌وا
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی توێژه‌رانی ده‌رونناسی، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌یانیان به ئه‌سته‌م له خه‌و هه‌ڵده‌ستن، دوچارى نه‌خۆشییه‌كى ده‌روونى بوون كه پێی ده‌وترێت "دیسانیا".
به‌پێى وته‌ى توێژه‌ره‌وه‌كان، دیسانیا یاخود "كلینۆمینیا" دۆخێكی ده‌روونیه وا له مرۆڤ ده‌كات له جێگه‌ی خه‌وه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه و هه‌ست بكات زیاتر پێویستی به خه‌وه، هۆكاره‌كه‌شی بونی كێشه‌یه له ته‌ندروستی مێشك و ئه‌و كه‌سانه‌شی، كه به‌ده‌ست دڵه‌ڕاوكێ و خه‌مۆكیه‌وه ده‌ناڵێنن، زیاتر توشى ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خۆشیه‌كه زیاده‌ڕۆییكردنه له ته‌ماشاكردنی ماڵپه‌ره‌كانی ئینته‌رنێت، پزیشكانیش رێنمایی ده‌ده‌ن كه پێویسته توشبو هه‌وڵبدات ئینته‌رنێت به‌ڕێكی به‌كاربهێنیت و بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ش ده‌بێت چه‌ند وه‌رزشێكی پێویست ئه‌نجامبدرێت له‌گه‌ڵ سیستمێكی خۆراكی ته‌ندروست، یاخود به‌كارهێنانی چه‌ند ده‌رمانێك له كاتی به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خۆشیه‌كه به‌پێی رێنمایی پزیشك.
"دیسانیا" به خراپی كارده‌كاته‌سه‌ر ژیانی ئاسایی توشبوان به‌جۆرێك پێویستییه‌كی زۆریان به خه‌و ده‌بێت و له‌توانایاندایه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین رۆژ له جێگادا بمێننه‌وه.