نه‌وا
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى توێژه‌رانی به‌شی پزیشكی "په‌یمانگای هیند" له هیندستان، له ماوه‌ی 6 ساڵی رابردودا له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا زیاتر له 250 كه‌س به‌هۆى گرتنی وێنه‌ی "سێڵفی" گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی خولی "پزیشكی خێزانی بۆ پاراستنی سه‌ره‌تایی" په‌یمانگاكه، له‌نێوان ساڵانی 2011 بۆ 2017 به‌بۆنه‌ی وێنه‌ی سێڵفیه‌وه نزیكه‌ی 259 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
زۆرترین هۆكاری سه‌ره‌كی مردنه‌كان "خنكاندن، وێنه‌گرتن له‌كاتی په‌ڕینه‌وه له‌وێستگه‌ی شهمهندۆفێر و وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵێكی مه‌ترسیدار"دا بوه.
لاى خۆیه‌وه "ئه‌جام بانسال" یه‌كێك له توێژه‌ره‌كانی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه، ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، مردن به‌هۆی وێنه‌ی سێڵفیه‌وه قه‌یرانێكی سه‌ره‌كییه و په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستی گشتیه‌وه هه‌یه، 85%ی ئه‌وانه‌شی به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌نجن.
ئه‌گه‌رچی لێكۆڵینه‌وه‌كه هیندستانی به پله‌ی یه‌كه‌م داناوه بۆ تۆماركردنی زۆرترین رێژه‌ی مردن له جیهاندا به‌هۆی وێنه‌ی "سێڵفی"ه‌وه، به‌ڵام چه‌ندین راپۆرتی دیكه له روسیا و ئه‌مریكا و پاكستان رێژه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی گیان له‌ده‌ستدان نیشان ده‌ده‌ن.